English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی چۆمان كەوتەوە
2019-08-27 [01:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی چۆمان كەوتەوە و هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە.


هاووڵاتیانی چۆمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی ئاگرەكەیان بڵاوكردووەتەوە، كە ناوچەیەكی گەشتیاری لە گوندی پاشکەلەکی سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمانی گرتووەتەوە.


ئاگرەكە بە خێرایی بە دارستاندا بڵاو دەبێتەوە و ناوچەیەكی عاسێی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە پێدەچێ كۆنترۆڵكردنی ئاسان نەبێت، هاووڵاتیانی دەڤەرەكەش جگە لە نیگەرانی خۆیان، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناوچەكەیان بە ئەمەزۆنی كوردستان وەسف كردووە، ئەمەش بە هۆی چڕی دارستانەكانی ئەو سنوورە.





ئەم هەواڵە 3349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad