English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ى كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان داواى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ی ئەم بەهەمانە ده‌كات
2019-08-28 [07:13 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان راگەیاند، به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان به‌به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی جوتیاران كۆبوونه‌وه.‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا  لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كشتوكاڵیه‌كانى شارەدێی وارماوه‌ و گرنگیدان به‌به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی و شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیاران به‌سه‌رپه‌رشتى  جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌و به‌ئاماده‌بوونى  بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه.‌

هەر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ كرا كه‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ى كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ كێشه‌ى زه‌وى كشتوكاڵى شاره‌دێى وارماوه‌ى سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ى شاره‌زوور، دواتر لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا كه‌ بانگهێشتى نوێنه‌رى هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى دا بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و به‌فه‌رمى نوسراو ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا.

له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێرى حكومه‌تى هه‌رێم بكات و كێشه‌و گرفته‌كانى كشتوكاڵ و جوتیاران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كشتوكاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ داواى له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرد كه‌ به‌دواداچوون بكات بۆ قه‌رزى جوتیاران، چونكه‌ هاوڵاتیان گله‌یی زۆریان گه‌یاندۆته‌ لیژنه‌كه‌ و نیگه‌رانن له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جدى نییه‌ له‌سه‌ر به‌دواداچوونى شایسته‌ داراییه‌كانیان به‌تایبه‌ت ئه‌و شاندانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كاتێك سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوه‌تى كه‌رتى كشتوكاڵى پشتگوێ خستووه.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌فه‌رمى نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردووه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى هه‌نگوین.


 





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad