English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆكهێنه‌ر.. بزانه‌ زیدان بیر له‌ چ بڕیارێك ده‌كاته‌وه‌
2019-08-28 [08:35 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی هه‌واڵێكی شۆكهێنه‌ری بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پێیه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیدان بیر له‌ جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "زیدان بێئومێد بووه‌ و له‌وه‌ ده‌ترسێت پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنێت، بۆیه‌ بیر له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌".

زیدان دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك راهێنه‌ر 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی وه‌رزی رابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌كه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیدان پێیوایه‌ به‌هۆی ئه‌و پێكانانه‌ی یاریزانه‌كانی تووشی بوونه‌، ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ و بچێته‌وه‌ خولی فه‌ره‌نسا و ئه‌ركی مه‌شقه‌كانی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، كه‌ مێژه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 8422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad