English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ژنەی دوێنێ خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا
2019-08-28 [09:28 AM]

ZNA - ھەولێر


لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە، لە ئەنجامی خۆسوتاندنی، ژنێكی 36 ساڵ شارۆچكەی قەڵادزێ گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین، ئەو ژنەی شەوی رابردو بە ناوی (م.ع.ر) لەدایكبوی ساڵی 1983 و دانیشتوی گەڕەكی ئاشتی لە قەڵادزێ، له‌ لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندراوه‌تە نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەكەیەوە گیانیلەدەستداوه‌ و هه‌روه‌ها دایكی كچەكەش ئاماژە بەوەكراوە، لەبارەی چۆنیەتی رودانی روادەوەكەوە وتویەتی "كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌، چونكه‌ باری ده‌رونی ناجێگیر بووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ لای پزیشك".

هاوكات به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌، "ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی زۆر بوە و دوای ئەنجامدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ شاری سلێمانی".

راشگەیەندراوە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو هاوڵاتیەی شەوی رابردو لە قەڵادزێوە هێنرایە سلێمانی گیانیلەدەستدا، لە ئێستاشدا لە لایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad