English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى...له‌ هه‌نگاوێكی بێوێنه‌دا پاشماوه‌كانى خۆڵ و خاشاك له‌یه‌ك جیاده‌كرێته‌وه‌
2019-08-28 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، پاراستنى ژینگه‌و ته‌ندروستى هاوڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانى پسبوونى ژینگه‌، قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌بێته‌ یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ پاشماوه‌كانى زبڵو خۆڵ و خاشاك له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌.

له‌ هه‌نگاوێكى نوێداو پاش ئه‌وه‌ى قائیمقامى سلێمانى بڕیاریدا بۆ پاراستنى ژینگه‌و لایه‌نى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له‌ هه‌موو رێستۆرات و خواردنگه‌و یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانى پاشماوه‌كانى" پلاستیك، شوشه‌، مادده‌خۆراكییه‌كان" له‌یه‌ك جیا بكرێته‌وه‌، هه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیاردرا وه‌ك یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان  قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستپێشخه‌رى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى پلاستیك، شوشه‌ و مادده‌خۆراكییه‌كان بكات.

له‌ په‌یامێكدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند، ئامانجمان له‌م كاره‌ پاراستنى ژینگه‌و ته‌ندروستى هاوڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانى پسبوونى ژینگه‌، چونكه‌ رۆژانه‌ به‌هۆى فڕێدانى مادده‌ پلاستیك و شوشه‌ییه‌كان ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى پیسبوونێكى زۆر ده‌بێته‌وه‌.

 ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، پاراستنى ژینگه‌ ئه‌ركى هه‌موو تاكێكى هه‌رێمى كوردستانه‌و پێویسته‌ هه‌مووان به‌و په‌ڕى په‌رۆشیه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ پاراستنى ژینگه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى پیسبوونى ژینگه‌ زیانى بۆ هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت.

قایمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ده‌ستیان پێكردووه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كى گرنگ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ ماڵى خۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ بكات و هاوكار و به‌شداربێت له‌ پاراستنى ژینگه‌.

 ئاوات محه‌مه‌د هیواشى خواست له‌پێناو پاراستنى ژینگه‌و لایه‌نى ته‌ندروستى هه‌موو فه‌رمانگه‌ حكومى و ناحكومیه‌كان به‌شداربون له‌م هه‌نگاوه‌دا به‌ جیاكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى زبڵو خۆڵ و خاشاك .





ئەم هەواڵە 2281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad