English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هه‌زاران كتێبی بۆ كوێت گه‌ڕانده‌وه‌
2019-08-28 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق حازم یوسفی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 42 هه‌زار كتێبی بۆ كوێت گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌و كتێبانه‌ موڵكی كتێبخانه‌ی نیشتمانی كوێت و زانكۆی كوێت بوون، له‌ ساڵی 1990 له‌ میانی داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو.

یوسفی وتی، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كوێت "كونا" رایگه‌یاند، به‌مدواییانه‌ له‌ عێراق ژماره‌یه‌ك كتێب دۆزرانه‌وه‌ كه‌ پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌دام حوسێن له‌ ماوه‌ی داگیركردندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون.

بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، دۆسیه‌ی موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی كوێت به‌ ته‌واوی داده‌خرێت، وتیشی، له‌ كۆتایی ئه‌م ساڵدا وڵاته‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ ونبووانی كوێت، یوسفی وتی، عێراق داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كردوه‌، وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد و ده‌زگای پێشكه‌وتووی هه‌ڵكۆڵینی بۆ دابین بكه‌ن، به‌هۆیه‌وه‌ توانی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ بیابانی سه‌ماوه‌ بدۆزێته‌وه‌ و 44 كه‌سی تێدا بووه‌ و 32 كه‌سیان كوێتی بوون.

یوسفی روونی كرده‌وه‌، عێراق ده‌یه‌وێ دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان كوێت و عێراق كه‌ رژێمی پێشوو ئه‌نجامی دابوو، به‌ته‌واوی دابخات، جه‌ختی له‌ قووڵی پیوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad