English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کەسایەتی و پیاوماقووڵانی پارێزگای بەسڕە کرد
2019-08-28 [01:30 AM]

ZNA- هەولێر


ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ـی٨ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی گەورەی دانیشتوانی پارێزگای بەسڕە کرد کە لە سەرۆک هۆز و پیاوانی ئایینی و کەسایەتی ئەکادیمی و پیاوماقووڵانی ئە وپارێزگایە پێکهاتبوو.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێزان مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئامادەی بوون، شاندی میوان وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵییان بە دیدارەکە، سڵاو و ڕێزی خەڵکی پارێزگای بەسڕەیان بە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان گەیاند و جەختیان لە سۆز و خۆشەویستیی خەڵکی ئەو پارێزگایە بۆ سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کردەوە.

شاندی میوان هەروەها ئاماژەیان بە پەیوەندیی برایانە و لەمێژینەی خەڵکی بەسڕە لەگەڵ گەلی کوردستان کردەوە و ڕایانگەیاند کە هەر ئەو سۆزەی بووە هۆی ئەوەی دەیانهەزار کەسی خەڵکی بەسڕە لەکاتی گەڕانەوەی لە بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە یەکێتیی سۆڤییەوەتەوە بۆ پێشوازییکردنیان لەچاوەڕوانیدا بوەستن، ئێستایش هەمان سۆز و خۆشەویستی بۆ سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان هەیە و دەیانەوێ ئەو برایەتییە لەمێژینەیە زیاتر پەرە پێ بدرێت. هەر لەو چوارچێوەیەشدا شاندی میوان بانگهێشتی سەرۆک بارزانییان کرد کە لە دەرفەتێکی گونجاودا سەردانی ئەو پارێزگایە بکات.

هەر لە دانیشتنەکەدا، شاندی میوان باسیان لە گرفت و کێشەکانی تایبەت بە نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارێزگای بەسڕە کرد و هیوایان خواست ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان هەیە بگاتە ناوچەکانی دیکەی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەیش داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد لە ڕێگەی وەزیر و نوێنەرانی کورد لە بەغداوە هەوڵ بدەن پڕۆژەی ئاواکاری و نیشتەجێکردن لە پارێزگای بەسڕە جێبەجێ بکرێن و کێشەکانی ئەو پارێزگایە چارەسەر بکرێت.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی برایانەی گەلی کوردستان و خەڵکی بەسڕە و سەرجەم خەڵکی عێراق کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەگەرچی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق زۆر هەوڵیان دا کێشەی نێوان شۆڕشی کورد لەگەڵ دەسەڵاتی عێراق بکەنە کێشەی کورد و عەرەب بەڵام شۆڕش ڕێگەی بەوە نەداوە.

سەرۆک بارزانی سەبارەت بە کێشە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای بەسڕە نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئێمەش ڕێز و سۆزێکی زۆرمان بۆ خوشک و برایانمان لە بەسڕە هەیە و جێی سەرسوڕمانە پارێزگایەکی وەک بەسڕە کە شادەماری ئابووریی عێراقە کێشەی خزمەتگوزاری هەبێت و هەرچییەکیش لە دەستمان بێت بۆ پشتیوانیی داوا ڕەواکانی خەڵکی بەسڕە درێخی ناکەین.

هەر لە دیدارەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئێستا کەشێکی ئیجابی بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن وچارەسەری کێشەکان لەئارادایە و جەختی لە دیالۆگ و ڕێگەی ئاشتیانە کردەوە.





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad