English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی رابەر، خاوەن دۆزێكی رەوا و فاكتەری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكەیە..
2019-08-29 [08:15 AM]

نڤیسینا : رێبوار حەمەلاو شوانی


شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد لە سەر ئاستی كوردستان وەك زنجیرێك بەیەكەوە گرێدراوە مەبەستم ئەوەیە بۆ یەك ئامانج بووە بە پێی هەلومەرج و بارودۆخەكان لە پێناو رزگاری و رٍەتكردنەوەی ژێردەستی و بۆ سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان بووە .میللەتی كورد خاوەنی ئیرادەیەكی پۆلاین و ھێزێكی لە بن نەھاتوویە، ئەگەر لە سەدساڵی رابردوو جیھان توانیبێتی بە كۆدەنگیەك و چەندین پیلانی ژێربەژێر و رێكەوتنی نھێنی ببێتە كۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیمان ئەو سەردەمەی لای ئێمە و ئەوان باوی نەماوە حیسابی بۆ ناكرێت.لە ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی ئەو كاروانە لە ژێر سەركردایەتی سیاسی كوردستان و پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی كە بە هەموو تواناوە تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی كورد بگاتە دوایین وێستگە كەئەویش بەدەسهێنانی ماف و كیانێكی سەربەخۆییە. كاتێك پارتی و سەرۆك بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێكی سەیرنییە ، پارتی و بارزانی پشكی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەركەوتووە، چونكە ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەمیشە قورسترین ئەرك بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەهەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، كەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنها لە بەشی باشووری كوردستاندا قەتیس بكرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی كە هەموو تەمەنی خۆیان تەرخانكردووە بۆ پاراستنی كەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەكەی. پارتی و بارزانی و خەڵكی دڵسۆزی كوردستان، زۆر باش دەزانن كە رێگای راستەقینە هەر ئەو رێگایەیە كە سەرۆك بارزانی لەسەری دەڕوات و هەنگاوی بۆ دەهاوێژێت و دڵسۆزان و نۆكەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەكتر جیابكاتەوە و ئەوەی كە بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتكارانە و ئەو كەسانە دەمینێتەوە هەر شكست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنها بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستیسەرۆك مەسعود بارزانی ،ئەو كەسایەتییە كارێزمایەی كە بزافی سیاسی هەر چوار پارچەی كوردستان چاوییان لە هەنگاوەكانیەتی ، ئەو سەرۆكەی ڕەوایی پرسی نەتەوەیی كە سەربەخۆ بوونە بە پرۆسەی ریفڕاندۆم گەیاندۆتە ناوەندە بریاربەدەستەكانی دونیا ، لە دوای سەركەوتنی جەنگی داعشیش دا ، بارزانی فریادرەسی چارەسەری پرسی كوردستانەبەكێشە وئاستەنگە ئابووری و جیۆسیاسییەكانی ناوچەكەوەش ، بە ڕادەی ئەوەی مێژووی سیاسی ناوچەكە لەم چارەگە سەدەیەیی دوایدا سەلماندویەتی بێ ئەو چارەسەری پرسەكان و ڕاگرتنی تەرازوی بەرژەوەندییەكان لاسەنگ دەبێ و لە غەفڵەتگیری گەورەكانیشدا ئەمریكا بە پلە یەك ، رووسیا بە پلە دوو ، نەك هەر هاوكێشەی ناوچەكە گرێ و گۆڵی تێدەكەوێ وەك ئە‌وەی بەم دوا دواییە لە سوریا وا گڵۆڵەكان دەكەونتە لێژی و ئەسەدیش رژتر ، و بەرژەوەندییەكانیش بەپێچەوانەی خواستی كورد ئاوەژوو دەبنەوە ، ، لەو ناوچەی پرە‌ لەجۆرە تۆتالیتاریزمێك كە هیچ پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و تایفی لە ناوچەكەدا یەكتریان قبوڵ نییە ، كوردیش وەك نەتەوەی ژێر دەستە ی خۆیان سەیر دەكەن یا بە هاووڵاتی پلە دوو . یا بە پێكهاتەی خێل و پەرتەوازەی ناو تایفە و ئاینزاكانی نێۆكۆمەڵگای ئیسلامی و بە ژێر بەرداشی عەرەب و فارس و توركی دادەنێن . هەرێمی كوردستان دوورگەی سەقامگیری بووە لە نێو هەرێمێكی پركێشەدا ، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرگریان لە هەرێمی كوردستان لەهەمبەر داعش كردووە و كەمینەكانی پاراستووە و لەرێگەی هەناردەكردنی نەوتەكەیەوە توانیویەتی داهات بۆ میللەتەكەی دەستەبەر بكات و دروست بكات.كوردستان سەڵماندووە كە فاكتەری ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە بووە.هەروەها كوردستان دابینكاری ئاسایش بووە. كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئێستا باشتر دەزانێت كە هەرێمی كوردستان فاكتەری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكەیە.هەربۆَیە ، سەربەخۆیی كوردستان هەرگیز خەون نەبووە ، بەڵكو ستراتیژی هەرێمی كوردستان بووە.





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad