English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چارەسەری گرژبونی ماسولکە ئەمانە بخۆ
2019-08-27 [09:36 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەگەر کەسێکیت گرفتی ئازاری ماسولکەکانت ھەیە ئەوا باشترە ئاگاداری جۆری ئەو خۆراکانە بیت کەدەیخۆیت، بەپێی راپۆرتێکی Onlymyhealth زۆرێک کەس پشت بەئازارشکێنەکان دەبەستن کەدژە ھەوکردنە بۆ بەدەستھێننی ئارامی ئەمەش چارەسەری کاتییە و پێویستە باشترین ھەڵبژێردرێت و رێگای سەلامەت و سروشتی بێت بۆ بەدیھێنانی باشترین سودی درێژخایەن، لێرەدا ھەشت جۆری خۆراکی دەخەینەروو کەدەتوانێ ماسولکەکان ھێوربکاتەوە.
 

١- زەعفەران: دژە ھەوکردنە و ئەو کەسانەی رۆژانە وەرزش دەکەن دەبێ زەعفەران بخۆن بۆ نەھێشتنی ئازاری ماسولکەکان

٢- زەردەچەوە: ئەمەش لەمەودایەکی فراواندا بەکاردێت وەک دژە ھەوکردن

٣- ئاوی ھەنار: ھەنار تایبەتمەندیی ھێورکردنەوەی ماسولکەکانی ھەیە و پێکھاتەی فلافۆنۆیدی تێدایە سەرباری ئەنسۆسیانین و ترشی ئیلاجیک

٤- ئاوی شوتی: کەئازاری ماسولکەکان ناھێڵێت و رێژەی لێدانی دڵ رێک دەخات لەوەزرشەواناندا.

٥- بەیبون: چارەسەرێکی ئاساییە بۆ ئازاری پشت و ھەوکردنی ماسولکەکان و رۆماتیزم.

٦- بیبەری تیژ: پێکھاتەیەکی تێدایە کەکاریگەری سڕکەری ھەیە کاتێ دەیخۆیت و ئەمەش باشە بۆ چارەسەری ئازار.

٧- رۆن ماسی: کەئۆمیگا ٣ی تێدایە و جێگرەوەیەکی سروشتییە بۆ دەرمانی دژە ھەوکردن

٨- زەنجەبیل: ئەگەر بەشێوەیەکی رێک و پێک بیخۆیت بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان.





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad