English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەکیمانه‌ گەشە بە ئابووری هەرێمی کوردستان بدەین
2019-08-29 [10:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/8/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ ساروج کۆمار جاھ،  بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد

بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی خۆشحاڵی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە کارنامە و هێلە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەتیان خوێندووەتەوە و بە کارنامەیەکی نایابی دەزانن

بۆیە بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە کارنامەکە دەکات و خۆشحاڵیشە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی

لەم رووەوە بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی وێڕای ناساندنی نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق رەمزی نیعمان،  ئاماژەی بەوە کرد كه‌ پسپۆڕانی بانکی نێودەوڵەتی ئامادەن بێن بۆ هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی حکومەت بە تایبەتی لە بواری چاکسازی داراییدا

لای خۆیه‌وه‌ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی بانکی نێودەوڵەتی کرد و گووتی: "خوشحاڵین بە پشتیوانیی دەزگایەکی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی لە کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بە هەوڵ و تواناکانمان و پشتگیریی دۆستانمان گەشە بە ئابووری هەرێمی کوردستان بدەین و هەمەچەشنی بکەین بە جۆرێک کە تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت بەتایبەتی گرنگی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت و زەمینەیەکی باشتریش بۆ وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی دروست ببێت تا حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات بە بێ جیاوازی.

 





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad