English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سلێمانى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
2019-08-29 [10:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن له‌ 20 ڕۆژی‌ ڕابردوودا 43 تۆمه‌تبارى به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر، ده‌ستگیر كرد".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی‌ 405/ 31 ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتن، دوو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ش به‌ تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان، به‌ مادده‌ی‌ 456 ده‌ستگیر كراون.

پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، 13 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 229 -230 ده‌ستگیر كراون له‌ یاسایی سزادانی‌ عێراقی‌ و به‌ تۆمه‌تی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ری‌ میری‌ ده‌ستگیر كراون، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌پێی‌ ماددەی‌ 194ی‌ گومرگی‌ و به‌هۆی‌ سه‌رپێچی‌كردنی‌ گومرگی‌ ده‌ستگیر كراون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تباره‌كانی‌ دیكه‌ش به‌پێی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ ده‌ستگیر كراون، ئێستا پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad