ZNA - هەولێر
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی پاکێجی هاوکاریییەکانی جی حەوت بۆ ئامازۆن کە کۆی گشتی بەهاکەی 20 ملیۆن دۆلار بوو، رەزامەندی نیشان نەداوە.
جارێت مارکیز گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاگرە هاوکاریی بەرازیل دەکات و باشترین هەوڵیش ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی بەرازیل هەماهەنگی بکرێت.
مارکێز دەشڵێت، ئەمریکا بۆ هاوکاری کردنی بەرازیل ئامادەیە. بۆیە ئەو دەستپێشخەرییەی جی حەوتی رەتکردەوە، چونکە تاوتوێکردنی بابەتەكە پرسوڕا به سەرۆکی بەرازیل نەکرابوو.
دوو هەفتە زیاترە سووتانی ئامازۆن بەردەوامە کە بە سییەکانی جیهان ناودەبرێت و ئەمەش وڵاتانی جیهانی شڵەژاندووە.
ئەم هەواڵە 4495جار خوێندراوەتەوە |