English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... خه‌یام له‌ناوده‌برێت
2019-08-29 [11:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنجی خراپبوودا ده‌گرن و هۆشیاری به‌هاوڵاتیانیش ده‌ده‌ن.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ له‌ كۆگای ماركێتی راسان له‌ گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی تازه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕێك برنجدا گیراوه‌ كه‌به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه‌یی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێنانه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌، برنجه‌كه‌ له‌ جۆری خیامه‌ و له‌ كیسی پێنج كیلۆیدایه، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ و به‌فه‌رمای قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی ماركێتی راسان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات؛ له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاوشمه‌كه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون یاخود له‌ڕێی سه‌یركردن و بۆنكردن له‌سه‌لامه‌تی خوارده‌مه‌نیه‌كان دڵنیابنه‌وه‌ پاشان بیكڕن و به‌كاری بهێنن، له‌كاتی هه‌بوونی گومان له‌ خواردن و شتومه‌كی خراپ بوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad