English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت رسوماتی هاتنه‌ ناو هه‌رێم هه‌ڵده‌گیرێت
2019-08-29 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمرۆ پێنجشەممە 2019/8/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.

وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی  دەربڕی بەرامبەر دروستبوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەشی بە وە کرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە  و هەر کێشەیەکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان .

لە  کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوو ، ئاماژە بە کێشەی ئیقامە و وەرگرتنی بڕی دە هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی وەردەگیرێت . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی ئیقامە ناوزەد کراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە ( دڵنیایی ئاسایش) .

هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی ( دڵنیایی ئاسایش ) دابین بکات و  لە 1/ 9 ەوە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق  کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرنەگیرێت.





ئەم هەواڵە 2368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad