هەولێر _ ZNA
بامێ تەنها سەوزەیەك نییە بۆ دروستكردنی ژەمێك خواردن، لەڕاستیدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A, C, K كە مرۆڤ لە توشبوون بە زەهایمەر و نەخۆشیەكانی جگەر و تەنانەت شێرپەنجەی مەمك پارێزراو دەكات و زۆر بەسوودە بۆ ئێسكەكان، لەم بابەتەدا 10 سوودی بامێ دەزانیت كە واتلێدەكات زیاتر بیخۆیت .
1-یارمەتیت دەدات كۆنتڕۆڵی برسێتی بكەیت:
لەناو بامێدا بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیە ئەمە یارمەتی مرۆڤ دەدات كێشی داببەزێت و بۆ ماوەیەكی درێژ هەست بە برسێتی نەكات، ئەگەر ڕێجیم دەكەیت بامێ لە خواردنەكانتدا لەبیر مەكە.
2- هەستكردن بە ماندوێتی كەمدەكاتەوە:
ئێستا وشەی" ماندوون" بۆتە بڵاوترین گوزارشت كە زۆرینەی مرۆڤەكان لە تەواوی تەمەنە جیاوازەكان بەكاریدەهێتت، لەناو تۆوی بامێدا ماددەی پۆلی فینۆل هەیە كە دژە ئۆكسێنەرە و ووزە بە لەش دەبەخشێت بۆ ماوەیەكی زۆر و هەستكردن بە ماندوێتی كەمدەكاتەوە.
3-زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشانی شەكرە:
بامێ توانای كەمكردنەوەی ئاستی گلوكۆزی ناو خوێنی هەیە بەجۆرێك بەهۆی كەمكردنەوەی دەردانی ئەنزیمی ئەلفا گلوكۆز تێكشكاندنی كاربۆهیدرات بۆ گلوكۆز كەمدەكاتەوە.
4-ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن ڕێكدەخات:
ئەو كەسانەی گرفتی بەرزی ئاستی كۆلیستڕۆڵیان هەیە دەتوانن سوود لە بامێ وەربگرن بۆ ئەوەی كۆلیستڕۆڵی خوێنیان جێگیر بێت و مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ كەم ببێتەوە.
5-ئێسكەكان بەهێز دەكات و مەترسی خوێن بەربوون كەمدەكاتەوە:
بامێ دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر لە ڤیتامین K ئەمەش زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكان و ئەگەری خوێن بەربوون كەمدەكاتەوە لەكاتی بڕین و بریندار بوون.
6-كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات:
بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A لەناو بامێدا هەیە توانای زیاد كردنی ڕێژەی خڕۆكە سپیەكانی خوێنی هەیە و بەهۆیەوە مرۆڤ بەرگری لەشی بەهێز دەبێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی كەمدەبێتەوە.
7-گەدە لە هەوكردن دەپارێزێت:
بۆ ئەوەی گەدەت لە مەترسی هەوكردن پارێزراو بێت بەهۆی بەكتریاوە ئەوە باشتر وایە بامێ لە خواردنەكانتدا بوونیان هەبێت.
8- پارێزراوت دەكات لە نەخۆشی جگەر:
جگەر بەرپرسە لە خاوێنكردنەوەی لەش لە ژەهر و پێكهاتە زیان بەخشەكان، بامێ خانەكانی جگەر لە شیبوونەوە و نەخۆشی دەیپارێزن.
9-مێشك و دمارەكان لە نەخۆشی پارێزراو دەكات:
زەهایمەر بۆتە نەخۆشیەكی بڵاو لە جیهاندا كە چارەسەری نییە،بەڵام بامێ توانای هێوركردنەوەی دمارە خانەكانی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دەمار و زەهایمەر كەمدەكاتەوە.
10-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە:
ئەنجامی یەكێك لە توێژینەوەكان ئەوەی سەلماندوە خواردنی بامێ توانای سست كردنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە بە ڕێژەی %63.
ئەم هەواڵە 7561جار خوێندراوەتەوە |