ZNA – هەولێر
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكانی حكوومه‌تی عێراقی به‌وه گه‌یشتووه كه ئیسرائیل بۆردومانی سەر جبە خانەکانی حەشدی شەعبی ئه‌نجامداوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح كە سه‌ركرده‌یەكی حه‌شدی شهعبیشە و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە:" لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌وه گه‌یشتووه، كه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه" .
ئه‌سه‌دی دەشڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌بێ بوونی هیچ گومانێك ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه و له‌م رووه‌شه‌وه حكوومه‌ت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
له باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌مریكاشه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، تێوه‌گلانی ئه‌مەریكا هێشتا روون نییه و ره‌تیشكرده‌وه ئه‌مەریكا تۆمه‌تبار بكات.
لە چەند هەفتەی رابردوو چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو جبەخانە و بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان کرد و تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی رانەگەیاندووە.
ئەم هەواڵە 6946جار خوێندراوەتەوە |