English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل : ئه‌و شوێنانه‌ی لەعێراق كراونه‌ته‌ ئامانج باره‌گای ئێرانییه‌كان بووه‌
2019-08-31 [07:20 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دانی به‌وه‌دانا ئه‌و باره‌گایانه‌ی پەیوەندیان بە ئێران هەیە له‌ عێراق و سووریا كراونه‌ته‌ ئامانج، دەشڵێت، هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بپارێزم.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاهو،  له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویەتی: "هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بپارێزم، له‌ باكوور به‌رامبه‌ر حزبوڵلای لوبنان، له‌ سووریا به‌رامبه‌ر ئێران و حزبوڵڵا، به‌داخه‌وه‌ له‌ عێراقیش به‌رامبه‌ر ئێران".

هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دانی به‌وه‌دانا سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ عێراق و گووتی: "ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج باره‌گای ئێرانییه‌كان بووه‌، سوپاش به‌ته‌واویی ئازاده‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و فه‌رمان ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كانی ئێران پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 4783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad