English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری شاری سه‌قز
2019-08-31 [10:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی –مان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.

 

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

  انا للە وانا الیە راجعون

 

 مەسعود بارزانی

 

٣١ـی٨ـی٢٠١٩





ئەم هەواڵە 2170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad