English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرێبەستی نەیمار شکستی ھێنا 
2019-08-31 [12:47 PM]

ZNA- ھەولێر 


گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان گەیشتە رێگەیەکی داخراو و بەپێی دوایین زانیاری نەیمار لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە میسی و پیکێ و بۆسکێس یان راگەیاندووە کە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار شکستی ھێناوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گوتوویانە داواکارییەکانی یانەی پاریس سانجێرمان زۆر بەرزبووە و لە توانای یانەی بەرشەلۆنە نەبووە دابینی بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی پاریس سانجێرمان داوای زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی دەکرد ، یا ھەر سێ یاریزان دیمبلی و راکیتیچ و کلیر تۆدیبۆ لەگەڵ ھەندێک پارە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەش ئەم داواکارییانەیان رەتکردەوە.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad