هەولێر _ ZNA
خورما رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی تیدایه كههاندهری ته‌ندروستی له‌شه و ده‌یپارێزێت له‌نه‌خۆشییه‌كان و جیاده‌كرێته‌وه به‌تامه خۆشه‌كه‌ی و سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌تپارێزێت له‌مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كان . به‌پێی زانیارییه‌كانی وێبسایتی Food.ndtv، خورما ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه: رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه كه‌له‌ش چالاك ده‌كات و وزه‌ی پێ ده‌به‌خشێت كه‌گرنگه بۆ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی به‌رگری و پاراستنی له‌نه‌خۆشی. خورما چه‌ندین ڤیتامینی تێدایه كه‌پارێزگاری له‌ته‌ندروستی ئێسك و هه‌وكردن و پاراستن ده‌كات لهشاش بونی ئێسك. خورما رێژه‌یه‌كی زۆری ئاسن و ڤیتامین تێدایه كه‌چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری سنگ ده‌كات هانده‌ری ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رسه و هه‌وكردن و ئازار ناهێڵێت و ده‌یپارێزێ له‌گرفتی قۆڵۆن و گرفتی هه‌رس. پێست ته‌ندروست ده‌كات و ده‌یپارێزێ لهپیربون و چرچی به‌هۆی بونی ڤیتامین و دژه ئۆكسان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست زۆرێك ڤیتامینی تێدایه بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی و هانده‌ری زیادبونی كێشه، ده‌بێته هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad