English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ویلایه‌تی تێكساس ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی
2019-09-01 [05:30 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


پۆلیسی ویلایەتی تێکساس رایگەیاند، لە شاری میدلاندی  ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا له‌ئه‌نجامدا  پێنج کەس کوژران و 21ی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ویلایەتی تێکساس رایگەیاند کەسێک لە شاری میدلاند بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە هاووڵاتییان کردووە و لە ئەنجامدا پێنج کەسی کوشتووە و 21 کەسی دیکەشی بریندارکردووە و دواتر هێرشکارەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەماوەی یەک مانگدا، دووەم حاڵەتی تەقەکردنی هەڕەمەکییە لە ویلایەتی تێکساس تۆمار دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، سێ پۆلیس لە رووداوەکە برینداربوون و منداڵێکی دوو مانگیش لە نێو برینداراندایە.

 





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad