English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوڵکردنەوەی قەیران یان چارەسەر و بنیاتنان
2016-02-13 [12:11 PM]

نووسینی: هیوا گه‌یلانی


_ وڵات لە قەیرانێکی ئابووری سەخت دایەو رۆژ بەرۆژ باری قورسی سەر شانی موچەخۆرو هەژارو کەم دەرامەتەکان سەنگین تر دەبێت و، قەیرانی ئابووری کاریگەری کردۆتە سەر هەمو  بوارەکانی ژیانیان  .

 

 _ توندبونی ململانێ و ناکۆکی نێوان حزبەکان ناسەقامگیری سیاسی و دەرونی دروست کردوەو  هەموو تاکێکی ئەم مەملەکەتە کە ناوی کوردستانە  لە دڵەراوکێ و قەلەق دا کات و ساتەکان بەرێ دەکات . 

_ رۆژانە بینەری تراژیدیای کۆچ و مەرگی ئازیزانمانین .

 

_بە پێی هەموو ئاماژەکان گۆرانکاری گەورە لە نەخشەی سیاسی ناوچەکە بە رێوەیەو ، دەرفەتی گەورە بۆ کورد هاتۆتە پێش کە بەجدی کار بۆ سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەت بکات و  خەونی لە مێژینەیی خۆی بێنێتە دی .

 

_ لە گەڵ هەموو ئەوانەدا دوژمنانمان بەردەوام لە هەوڵی پیلانی  لە ناو بردنی ئەزمونەکەمان و  شکست پێهێنانی دەسەڵاتی کوردین ،  بۆ ئەوەی بەجیهان بڵێن  کورد ناتوانێ حوکمرانی خۆی بکات "

واتە لە گەڵ ئەوەی دەرفەتی سەربەخۆیی لە پێشە ، هەرەشەی گەورەشمان لە سەرە .  

 

هەموو ئەوانە وا دەکەن بڵێین  سەرکردە باڵاکانی  حزبە کوردستانیەکان  لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژوویی گەورە دان .    

کە ئایا هەر یەکەیان هەندێ تنازل لە خواست و ویستە  شخصی و حزبیەکانیان دەکەن و ئاریشە سیاسیەکان چارەسەر دەکەن،لە پێناو کارکردن و هەوڵ دان بۆ : ـ

 

_ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئابووری و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک .

_ دانانی سنورێک بۆ گەندەڵی و  گەندەڵ کاران .

_ دەستکردن بە چاکسازی و پاک سازی .

_ هەنگاو نان  بۆ سەربەخۆیی و بنیات نانی دەوڵەت .

 

یان بەردەوام دەبین لە عینادی و  .. چاندنی تۆوی دوبەرەکی و  نائومێدی و ناشیرنکردنی یەکتری و  ، دوورکەوتنەوە لە یەکتر .  کە بەمەش قەیرانەکان قوڵتر دەبن و باری سەرشانی خەڵک گرانتر دەبێت  .

 

سەرۆکی کوردستان ناوی خودای لێ هێناوە  و بڕیاری داوە لە حزبەکەی خۆیەوە دەست پێ بکات .

باشتر وایە تەواوی حزبە کوردستانیەکان هاوکاری بکەن ...

 

هەموو دەم دەرفەتی زێرین نایێتە پێشەوە ، با نەکەوینە بەر نەفرەتی مێژوو .   کات زۆرە بۆ ململانێ  و رکابەری سیاسی .

 

بە دڵنیاییەوە گەر لە لای سەرکردە دەست رۆیشتوو کاریگەرەکانی ناو حزبە سەرەکیەکان   ویست و خواست و ئیرادە  هەبێت گرفتەکان چارەسەر دەبن و  ، دەتوانین  وڵاتێکی زۆر جوانتر بنیات بنێین  کە هەمومان تیای دا  دەنگ و ڕەنگ و  سەنگ و پێگەمان هەبێت .





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad