English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌
2019-09-01 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و پەیوەندییەکان بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕۆن و لەیەکتێگەیشتنێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جۆن ویلیکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو. باڵیۆزی بەریتانی ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گەشبینی و ئەرێنی پێشوازی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک و گوتیشی: هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئێستا کەشێکی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و روونیکردەوە کە ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و پەیوەندییەکان بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕۆن و لەیەکتێگەیشتنێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور.

 

سەرۆکی حکومەت داوای لە باڵیۆزی بەریتانیاش کرد کە ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ هاتوچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا بە تایبەتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بتوانن سەردانی بەریتانیا بکەن. لەم رووەوە باڵیۆزی بەریتانیا روونیکردەوە، کە لەمەودا پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر مەترسی هەڕەشەکانی داعش کە ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستیان بۆ خۆرێکخستنەوە و جموجۆڵ کردووەتەوە و بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە و رێگریش لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات بۆ شوێنەکانیان.

 

بۆیە جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان، هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت

 





ئەم هەواڵە 1846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad