English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی فەرەنسا: بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین
2019-09-01 [12:22 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە،

ئەمڕۆ یەکشەممە ١-٩-٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤییە دیکۆتینێ، کونسولی نوێی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێ کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "سوپاسی دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە بەردەوام ھەڵوێستی دۆستانە بووە بەرامبەر گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان، ئومێدەواریشم پەیوەندییەکانمان زیاتر گەشە بسەنێت".

لای خۆیەوە کونسوڵی نوێی فەرەنسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم دەڕوانین و حکوومەتی فەرەنساش ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان".





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad