ZNA- ههولێر کچێکی دیکەی ئێزدی، لە ناو کامپی ھۆلی، لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان رزگار کرا.
ئەمڕۆ ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩، کچێکی ئێزدی تەمەن ١٧ ساڵ، بەناوی (فائیزە کەمال)، لە لایەن کەسوکارییەوە لە کەمپی ھۆڵی لە رۆژئاوای کوردستان رزگارکرا.
ئەم کچە رزگاربووە خەڵکی گوندی (وەردیە)ی سەر بە ناحیەی گرعوزێرە لە قەزای شنگال.
کامپی ھۆل، لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و زۆربەی ئەوانەی لە کامپەکەن، ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن، ھەندێک چالاکوانی ئێزدیش باس لەوە دەکەن، لە نێویان کچان و ژنانی ئێزدیش ھەن، بەڵام بەھۆی گەورەیی کامپەکە و زۆری ژمارەی ژنە داعشییەکان ناوێرن ناسنامەی خۆیان ئاشکرا بکەن.
ناوەڕاستی مانگی رابردووش، کچێکی ئێزدی لەلایەن ژنە داعشەکانەوە کوژرا، بەھۆی ئەوەی ناسنامەی خۆی ئاشکرا کردبوو، لەکاتێکدا کامپەکە لەلایەن ئاسایشی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک (ھەسەدە)وە دەپارێزرێت.
ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە |