English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستەمێکی پاڵاوتنی ئاو لە بەسرە دەدزرێت
2019-09-01 [12:23 PM]

ZNA-هه‌ولێر


سیستەمێکی پاالاوتنی ئاو لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، دەدزرێت و پەرلەمانتارێکیش داوای لەسەرکار لادانی بەرپرسان دەکات.

بەپێی چەند نووسراوێک، کە عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عێراق ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجومەنی پارێزگی بەسرەی کردووە، سیستەمی پاڵاوتنی ئاو لە وێستگەی ئاوی ئەبی خەسیب، دزراوە.

عودەی عەواد ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وێستگەکە پارەیەکی زۆری بۆ خەرج کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سیستەمەکەی دزراوە، سوود بە هاووڵاتییان ناگەیەنێت.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لەسەرکار لادانی قایمقامی ئەبی خەسیب و بەڕێوەبەری ئاوی بەسرەی کردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ساڵی رابردوو و بۆ ماوەی پێنج مانگ، هاووڵاتییانی بەسرە بەردەوام خۆپیشاندانیان ساز دەکرد و داواکارییەکانیان بریتی بوون لە؛

- دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان.

- دابینکردنی کارەبا بۆ دانیشتوان.

- دۆزینەوەی کار بۆ خەڵکی پاریزگاکە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad