English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داهاتی نەوتی مانگی ئاب ئاشکرا دەکات
2019-09-01 [12:26 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی وڵاتەکەی لە مانگی ئابی ئەمساڵ، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1-9-2019، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، لە مانگی 8ـی 2019، بڕی 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل نەوت، هەناردەی دەرەوە کراوە.

عاسم جیهاد هەروەها رایگەیاندووە، لەو مانگەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە 56.77 دۆلار فرۆشراوە و تێکڕای داهاتی نەوت لەو مانگەدا، شەش ملیار و 341 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار بووە.

بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی 8:

- 107 ملیۆن و 520 هەزار و 44 بەرمیل لە کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاستی عێراق.

- سێ ملیۆن و 253 هەزار و 665 بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک هەناردە کراوە.

- 928 هەزار و 963 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی گەیارە هەناردە کراوە.

- سێ هەزار و 479 بەرمیل نەوت لەڕێگای ئوردنەوە هەناردە کراوە.

 





ئەم هەواڵە 7729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad