English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا ناوی پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی باشترین ياريزانى جيهان رادەگەیێنێت
2019-09-01 [12:47 PM]

ZNA-هه‌ولێر


فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا) ئامادەکاریی دەکات، بۆ راگەیاندنی لیستی کۆتایی پاڵێوارەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەکانی جیهان، کە لە میانەی ئاهەنگێکدا لە میلانۆ لە 23ـی ئەم مانگەدا باشترینەکان دەستنیشاندەکات.

فیفا سبەی دووشەممە لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی باشترین یاریزان، باشترین راهێنەر، لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان رادەگەیێنێت، کە بەدەنگدان لەلایەن کاپتن، راهێنەر و بەشێکی رۆژنامەڤان و هاندەران لە هەموو جیهانەوە باشترینەکان دەستنیشاندەکرێن.

دوایین لیستی پاڵێوراوەکان لە 3 کەس پێکدێت و ئەو سێ کەسە رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتەکانی فیفا دەکەن.

جگە لە باشترینەکان فیفا ناوی ئەو پاڵێوراوانەش ئاشکرادەکات، کە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز، لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵ و باشترین هاندەریش رادەگەیێنێت.





ئەم هەواڵە 7306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad