English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: شکستی تاقیکردنەوە مووشەکی ئێران پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
2019-09-01 [01:24 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا رەتی کردەوە وڵاتەکەی دەستی هەبێت لە شکستی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران، تارانیش دەڵێت، هێشتا مووشەکەکەیان تاقینەکرتدووەتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە توویتێكدا بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە دڵنەوایی ئێرانی کرد بەوەی کە شکستی هێناوە لە هاویشتنی مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان و رەتیکردەوە وڵاتەکەی پەیوەندی بەو شکستەوە هەبێت.

ئێرانیش لەسەر زاری محەمەد جاهرومی، وەزیری پەیوەندییەکانی، وەڵامی ترەمپی دایەوە. جاهرومی دەڵێت "من هیچ بیرۆکەیەکم سەبارەت بە خستەنەڕووی بیروبۆچوونی ئەمریکییەکان سەبارەت بە بنکەی ئاسمانی سمنانم نییە و پێم وایە کە باشترە بەڕێز وەزیری بەرگری وڵات لەو بارەیەوە لێدوان بدەن، بەڵام ئەوەی کە هەیە ئێوە دەیبینن، مانگی دەستکردی ناهید لێرەیە و هێشتا رادەستی وەزارەتی بەرگری نەکراوە و نزیکە لەوەی کە رادەستبکرێت".

جاهروومی بەشێوەیەکی تەنزئامێز، داوایەکی ئاراستەی ئیدارەی ترەمپ کرد و دەڵێت "ئەگەر ئێوە وێنەی لەو جۆرە بە کوالێتی بەرزتان هەبێت، ئێمە پێمان خۆشە وێنەی ئەو کاتەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەتان خرایە خوارەوە بڵاوبکەنەوە، پێموایە بۆ رای گشتیی جیهان کارێكی ئەرێنییانە دەبێت".

رۆژی پێنچشەممە، 29ـی ئەم مانگە، مووشەکێکی ئێرانی بەناوی سەفیر یەک کە هەڵگری مانگی دەستکردی ناهید-1 لەسەر سەکۆی هاویشتنی مووشەکەکان لە ناوەندی ئاسمانی ئیمام خومەینی لە باکووری ئەو وڵاتە، تەقیەوە.

سەرچاوە نزیکەکان لە کۆشکی سپی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە گوایە زانیارییەکان سەبارەت بە تەقینەوەی مووشەکەکە کە خراونەتە بەردەم ترەمپ، لە کۆبوونەوەی هەواڵگری نێو نووسینگەی سەرۆکی ئەمریکا بووە.

ئەوەی کە ئەمریکای نیگەران کردووە، ئەگەری پەرەپێدانی توانای تەکنەلۆژیای ئێرانە لەبواری هاویشتنی مووشەکەکان، واشنتن دەڵێت: ئەگەر بە بەردەوامی رێگە بە ئێران بدرێت مانگی دەستکرد رەوانەی ئاسمان بکات، لەوانەیە سبەینێ تواناکانی بە ئاستێک بگەن، مووشەکەی هەڵگری کڵاوی ئەتۆمی بهاوێژن.

یەکەمین مانگی دەستکردی ئێران کە لە خوولگەی زەوی جێگریکرد لە ساڵی 2009 بوو، پاشان لە ساڵی 2011دا، دووەم مانگی دەستکرد و لە 2012 دا سێیەمین مانگی دەستکردی لە خوولگەکە جێگیرکرد.

 

رووداو 





ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad