English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌ڕای نزیكی له‌رێككه‌وتن، تالیبان ژماره‌یه‌ك هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوشت
2019-09-01 [01:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان رایگەیاند، واشنتن و بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە گەیشتنە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە زیاتر لە 18 ساڵی تووندوتیژی لە ئەفغانستان، نزیکن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان هێرشی کرده‌ سه‌ر شاری باغڵان و ژماره‌یه‌ك كه‌سی له‌ هێزه‌کانی ئاسایش کوشت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فانستان گوتی چوار پولیس و دوو ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون، و 20 مه‌ده‌نی و دوو ئه‌ندامی ئاسایش بریندارن، و سێ چه‌كداری تالیبان بریندارن.

زاڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان لە توویتەر نووسیویەتی: ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی نزیکین، کە رێگە بۆ ئەفغانییەکان خۆشدەکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و، دانوستاندن بۆ گەیشتنە ئاشتی بەردەوام لەو وڵاتە بکەین".

خه‌لیلزاد ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ سه‌ردانی کابولی كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌فغان له‌ رێکه‌وتنێک ئاگادار بکات که‌ هێشتا ته‌واونه‌کراوه‌.

هێرشه‌کان وا دێتراون که‌ هه‌ڵوێستی تالیبان له‌ وتووێژدا به‌هێز ده‌کات، که‌ نزیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر نیوه‌ی ئه‌فغانستاندا هه‌یه‌ و له‌ شکستی ساڵی 2001ه‌وه‌ که‌ به‌ هۆی هێرشی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا شکستدرا، ئێستا له‌ پله‌یه‌کی به‌هێزدایه‌.

له‌ باغڵان گوته‌بێژ بۆ سه‌رۆکی پۆلیسی هه‌ریمی، جاوید به‌شاره‌ت، گوتی سه‌ر له‌ دوره‌ده‌ستی پێته‌خت، پولی کومری درێژه‌ی هه‌یه‌. وه‌زاره‌تی ناوخۆی گوتی چوار پولیس و دوو ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون، و 20 مه‌ده‌نی و دوو ئه‌ندامی ئاسایش بریندارن، و سێ شه‌رکه‌ری تالیبان بریندارن. وه‌ک خۆی گوتی.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ریمی مه‌حبوبولا غه‌فاری به‌ ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێسی گوت که‌ ئه‌و لانی که‌م ته‌رمی شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی دیتوون، و 20 مه‌ده‌نی بریندارن و دوو ئه‌ندامی ئاسایشیان له‌ گه‌ڵن. هه‌روه‌ها گوتی سێ شه‌رکه‌ری تالیبانیش کوژراون.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 4597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad