English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رافینیا بەرشەلۆنە جێدەھێلێت 
2019-09-01 [02:06 AM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە یاریزان رافینیا ئەلکانتارا چەند گرێبەستێکی بۆ ھاتووە و لە کۆتا ساتەکانی مێرکاتۆی ھاوینە یانەی بەرشەلۆنە جێدەھێلێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، یانەی سەلتافیگۆ گرێبەستێکی بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بەیانەی بەرشەلۆنە کردووە لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی رافینیا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی مارسیلیای فەڕەنسیش ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ رافینیا و پەیوەندیان بە یانەی بەرشەلۆنە کردووە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە سێ یاری رابردووی یانەی بەرشەلۆنە رافینیا بە شێوەی سەرەکی یاری کردووە ، بەڵام بەھۆی زۆری پێکانەکانی ئەم یاریزانە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی ھاوینە ، ئەم یاریزانە بفرۆشن. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad