English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌هێرشێكی داعش دا سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا
2019-09-02 [05:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سامەرا هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ئه‌نجامدا سەركردەیەكی گرووپی سەرایا سەلام كوژرا و چوار چەكداری دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سامەرا، ھێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی گرووپی سەرایا سەلامی حەشدی شەعبی كە سەر بە رەوتی سەدرە و شەڕ و رووبەڕووبوونەوەیەكی بەھێز لە نێوانیاندا روویداوە، لە ئەنجامدا سەركردەیەكی سەربازی گرووپەكە كوژراوە و چوار چەكداری دیكەشیان بریندار بوونە.

گروپی سەرایا سەلام ئاشكرایكرد، سەركردە كوژراوەكەیان ناوی جەمال ئیبراھیم دلێمییە و زانیاریی زیاتریشی بڵاو نەكردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە درەنگانی شەوی رابردوو ھێرشێكی چەكداری لە ناوچەی بوبل شام لە بەغدا روویداوە و لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەك كوژراو و دووی دیكەش بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 6664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad