English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا پشتگیری هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات
2019-09-02 [05:52 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل له‌ دژی حزبوڵڵای لوبنانی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئێران بریكاری له‌ لوبنان و غه‌زه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نن.

جیسۆن گرینبڵات، له‌باره‌ی دوایین گرژییه‌كانی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "مووشه‌كه‌كان له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون، ئێران بریكاری له‌ لوبنان و غه‌زه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نن و ده‌رفه‌تی ئاشتی به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاینده‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و له‌وه‌دا پشتگیری ده‌كات، كه‌ مافی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رگری له‌ خۆی بكات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، حزبوڵڵای لوبنانی چه‌ند مووشه‌ك و دژه‌ تانكێكی ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل كردووه‌.

هاوكات حزبوڵڵاش رایگه‌یاند، له‌ هێرشه‌كه‌یاندا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی ئیسرائیلیان له‌ گوندێكی باكووری ئه‌و وڵاته‌ پێكاندووه‌ و كوژراو و برینداریش له‌ ریزی سه‌ربازانی ئیسرائیل هه‌بووه‌، بنیامین ناتانیاهۆش ره‌تی كرده‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانی له‌و هێرشانه‌ی حزبوڵڵا كه‌وتبێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad