English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م چه‌ند كاته‌دا زۆر پێویسته‌
2019-09-02 [10:05 AM]

هەولێر _ ZNA


هه‌روه‌ك ده‌زانین ئاو باشترین و به‌سوودترین خواردنه‌وه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان زۆر ئاو بخۆینه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئاوى سارد وه‌ فێنكت ده‌كاته‌وه‌ و سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م شه‌ش باره‌دا زۆر گرنگ و پێویسته‌. 

 

- به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت هه‌وڵ بده‌ ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ و له‌شت پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌كتریاو مادده‌ى ژه‌هراوى و زیان به‌خش.

 

- نیوه‌ڕوان و ئێواران سى خووله‌ك پێش نان خواردن كوپێك ئاو بخۆره‌وه‌ ، یارمه‌تیت ده‌دات هه‌م ڕێگرى ده‌كات له‌ زیاده‌ خۆریت .

 

- كاتێك هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌یت  هه‌وڵ بده‌ كوپێك ئاو بخۆیته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ .

 

- پێش و دواى ئه‌نجامدانى وه‌رزش ، پێویسته‌ (3-2) كوپ ئاو بخۆیته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌شت پێویستى پێیه‌تى و له‌ش له‌ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت .

 

- هه‌ركات هه‌ستت كرد نه‌خۆشیت و له‌شت ساغ نییه‌ ئاو زۆر بخۆره‌وه‌ با سه‌رئێشه‌ بێت یان هه‌ر ئازارێكى تر .

 

- هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ماندوێتى و هیلاكى كرد ئاو بخۆره‌وه‌ ، چونكه‌ یارمه‌تى حه‌ساندنه‌وه‌ى له‌ش ده‌دات.





ئەم هەواڵە 1384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad