English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێژەی بێكاری لە سەرانسەری عێراق ٣٨% ی تێپەڕاندووە
2019-09-02 [06:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رێژەی بێكاری لەسەرناسەری پارێزگاكانی عێراق ٣٨%ی تێپەڕاندووە.

نەدا شوكری ئەندامی لیژنەكە لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە ڕێژەی بێكاری‌و بێكاران لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق ٣٨%ی تێپەڕاندووە، هەروەها ژمارەی ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان، كە دانەمەزراون و بێكارن لەئێستادا پێنج ملیۆن دەرچوو زیاترە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی‌و وەبەرهێنان لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە گەیشتنی رێژەی بێكاری بۆ زیاتر لە ٣٨% ئاماژەیەكی ترسناكە و سەردەكێشێ بۆ فراوانبوونی دۆسییەی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانی رێكخراو.

هەروەها روونیشیكردووەتەوە، زیادبوونی رێژەكە بۆ كارانەكردنی وەبەرهێنان‌و پیشەسازییە ناوخۆییەكان لەلایەن حكومەتەوە دەگەڕێتەوە .

پێشتر لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختیكردبووەوە، تێكڕای ئەو پرۆژانەی لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دا هاتبوون، ئەگەر وەك خۆی جێبەجێكریان كردبوایە، ئەوە بەس بوون بۆ ئەوەی بێكاری بەیەكجاری كۆتایی پێبهێنێت، ئەویش لەڕێگای بەگەڕخستنی هەردوو كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، باسی لەوەش كردووە، خراپ ئیدارەدان و گەندەڵی بەربڵاو هۆكاری جێبەجێنەكردنی ئەو پرۆژانە بوون .
 





ئەم هەواڵە 6850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad