English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شیر حه‌داد بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: بۆ چاره‌سه‌ركرنی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوكارتان ده‌بین
2019-09-02 [10:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دوشەممە بەشیر حەدداد جێگرى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد له‌لایه‌ن ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازای لێكراو و باسیان له‌ چارەسەرکردنى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و عیراق كرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبوون، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە وتەیەکدا پیرۆزبایى لە وەزیرى خوێندنى باڵا کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هاوکات د. بەشیر حەدداد پاڵپشتى و پشتگیرى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاندو وتى: بۆ چارەسەرکردنى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و عیراق هاوکارتان دەبین، بەتایبەت ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و زەمالات و کێشەى زانکۆکان و باوەرپێکردنیان، بۆ ئەمەش وتى: دەمانەوێت لەم کابینەیەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەزارەتەکەتان ئەم کێشە هاوبەشانەى کە هەن چارەسەریان بکات.

لەلایەن خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕاگەیاند: بونى نوێنەرانى کورد لە بەغدا بۆ وەزارەتەکەمان دەرفەتێکى گرنگە بۆ ئەوەى بتوانین لە بوارى خوێندنى باڵا هەنگاوى ستراتیژى و گرنگ لە ئاسایى کردنەوەى پەیوەندییەکان و چارەسەرى کێشەکان و هەماهەنگى نوێ لەسەر بنەماى شەراکەتى هاوبەش و پەرەپێدانى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان بنێین.  

د. ئارام محمد ڕاشیگەیاند: عێراقێکى بەهێز سەرچاوە لە کوردستانێکى بەهێزەوە وەردەگرێت، بۆیە لەم کابینەیەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سیاسەت و ستراتیژمان ئەوەیە، لەگەڵ حکومەتى عێراقى هەماهەنگى و هاوکاریمان بەهێز بکەین و لە چوارچێوەى دەستەبەرکردن و پاراستنى مافەکانى خەڵکى کوردستان پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەماى دەستور دابڕێژینەوە، لەبارەى پرسەکانى پەیوەست بە بوارى خوێندنى باڵا وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە: سیاسەت و بەرنامەمان پەرەپێدان و دروستکردنى هەماهەنگى تازەیە بۆ پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانمان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقى، بۆ ئەمەش بە پشتیوانى نوێنەرانى کورد لە بەغدا کار بۆ دروستکردنى پەیوەندییەکى بەهێز و ئەکتیڤ دەکەین بۆ ئەوەى ئەو بابەتە هەڵپەسێردراوانەى لەنێوانمادایە چارەسەریان بکەین، بەتایبەت کێشەى زانکۆکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان و ئاڵوگۆڕى زانستى لە نێوان زانکۆکان و بڕوانامە هاوبەشەکانى نێوان هەردولامان.

لەکۆتایی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى ترى پەیوەست بە بوارى خوێندنى باڵاى کوردستان و پێشخستنى پەیوەندیەکان کرا.





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad