English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێكۆڵه‌رێك: ناتۆ دژی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردەکانی سووریان به‌ڵام ناتوانن رێگری لێ بكه‌ن
2019-09-02 [11:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مێتیو فیشێر دەڵێت، پێکهێنانی ناوچەی ئارام و کشانەوەی کوردەکانی سووریا لەسەر سنوورەکانی تورکیا یارمەتی دابەزینی ئاستی گرژییەکان ده‌دات سەرەڕای ئەوەی کە زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دژی هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریان بەڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییە بۆ ئەوەی ئەو هێرشە نەکرێت.

مێتیو فیشێر، لێکۆڵەری ڕێکخراوی کاروباری نێونەتەوەیی کەنه‌دا بە ڕادیۆ نیشتمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەندامانی ناتۆ دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریان بەڵام ناتوانن ڕێگریی لێبکەن.

ئەم توێژەرە کەنەدییە بڕوای وایە ناکۆکییە سیاسییەکان له‌به‌رامبه‌ر سیاسەتەکانی تورکیا بووتە هۆی یەکنەگرتوویی کوردەکانی عێراق و سووریا.

لەبارەی پێداگر بوونی تورکیا بۆ کونترۆڵی ناوچە کورنشینەکانی سووریا وتی، هەرێمی کوردستانی عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە نەوت خۆی بەهێز کردووە. کورد لە عێراق و سووریا نەوتیان هەیە و نەوتیش پارە و هێز و دەسەڵات دێنێت، بۆیە تورکیا ترسی ئەوەی هەیە کوردەکانی سووریا لەڕێگای پارەی نەوتەکەیانەوە وەکوو کوردانی عێراق دەسەڵات و هێز کۆ بکەنەوە و هەرێمێکی دیکەی کوردی پێک بهێنن. هۆکاری گوشار خستنی تورکیا لەسەر کوردەکانی سووریاش ئەمەیە.

مێتیو فیشێر روونی كرده‌وه‌، پێکهێنانی ناوچەی ئارام و کشانەوەی کوردەکانی سووریا لەسەر سنوورەکانی تورکیا یارمەتی دابەزینی ئاستی گرژییەکان ده‌دات بەڵام پرسەکە ئەمەیە هیچ گره‌نتییه‌ك نییە تورکیا هێرش نەکاتە سەر کوردەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، کوردەکان ترسی ئەمەیان هەیە تورکیا هێرش بکات و ئەمەریکا پشتیان چۆڵ بکات چونکە بەم باوەڕە گەیشتوون کە ئەمەریکا تەنها لە کاتی بەرژەوەندیی حۆیدا یارمەتییان دەدات.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad