English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستى سلێمانى: رێوشوێن بەرامبەر ژەهراوی بوونی ژمارەیەك كارمەند دەگیرێتەبەر
2019-09-02 [11:41 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ژمارەیەیەک کارمەندی کۆمپانیای پاککەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاکەوتن ژەھراوی بوون

دوای ئەوەی دوێنێ ٨ کارمەندی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ژەھراوی بوون بەھۆی خواردنەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رێوشوێن بەرامبەر ئەو رووداوە دەگرێتەبەر و غەرامەی کۆمپانیەکەی کرد و مۆڵەتێکی بۆ دیاری کرد.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ووتی: ژمارەیەیەک کارمەندی کۆمپانیای پاککەرەوە لەناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ژەھراوی بوون بەھۆی ئەو خواردنەی لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆیان ئامادە دەکرێت کەشوێنی خواردن دروستکردنەکە لەڕووی تەندروستی و ژینگەوە گونجاو نیە، سێ لیژنەی تایبەتی پێکھێنرا و دەست بەجێ بەدوداچوون دەستیپێکرد.

وتیشی: ئەوانە کارمەندی کۆمپانیای پاککەرەوەن و لەلایەن خودی کۆمپانیاکەیان خواردنیان بۆ ئامادە دەکرێت، بڕیاریدا بەغەرامەکردنی کۆمپانیاکە بەبڕی یەک ملیۆن دینار و داخستن و گۆڕینی ئەو شوێنەی خواردنی تێدا ئامادەکرێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا.





ئەم هەواڵە 1462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad