English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
2019-09-02 [11:55 AM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی رۆژی  ١/٩/٢٠١٩ ڕووداوێکی کوشتن لەکامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە ڕوویدا،کەتیایدا هاووڵاتیەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محمد)بە ئەسڵ خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگاتە بەسەر بڕاوی دۆزرایەوە.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای گەیشتنی هەواڵەکە بەئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەڵێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانەو لە ئەنجامدا توانرا یەکێک لە تاوانباران بەناوی(ئەحمەد خلیفە ئەحمەد مەتەر کوخان)له‌دایك بووی ٢٠٠٤دانیشتووی کەمپەکە دەستگیر بکرێت، تاوانبار دانیناوە بەوەی سەربەتیرۆرستانی داعشەو لەگەڵ چوار تیرۆرستی تر هەڵساون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە لەسەر ڕاسپاردەی داعش.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، تاوانبار بەماددەی٤ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی تر بەردەوامە.
 

 





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad