ZNA-ههولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2-9-2019، دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، هەموو نووسینگەکانی کەناڵی (حوڕە) لە عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێن و کارکردنی ئەو کەناڵە رادەگیرێ.
ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەوە دراوە، کە کەناڵەکە راپۆرتێکی لەبارەی گەندەڵییە ئاینییەکان لە بەڕێوەبردنی مەزارەکانی شیعە لە عێراق کردووە و زۆرینەی حزبە ئاینییەکانی عێراقیش ئەو راپۆرتەیان بە سووکایەتی و هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی وڵاتەکەیان، هەژمار کردووە.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوای لە بەڕێوەربەرانی نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی حوڕە لە عێراق کردووە، بە فەرمی داوای لێبووردن لە عێراق و کەسایەتییە ئاینییەکانی بکەن و بڵاوی بکەنەوە.

ئەم هەواڵە 6688جار خوێندراوەتەوە |