English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای باڵای ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد
2019-09-02 [12:36 PM]

ZNA- هه‌ولێر


دادگای باڵای ئه‌نقه‌ره‌، بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد.

، بە ھۆی ئەوەی دۆسیەی دیکە لە دژی دەمیرتاش کراونەتەوە، سەرەڕای بڕیاری دادگا بەڵام ناوبراو ئازاد ناکرێت.

پێشتر دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کردبوو، سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکەن.

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان، دادگای تورکیا سزای چوار ساڵ و ھەشت مانگ زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاندووە.

لە تورکیا رەخنە و قسەکردن لە بارەی سەرۆکی وڵات سنووردارە و ئەگەر لە دادگا بسەلمێنرێت سوکایەتی بە سەرۆک کراوە، بە زیندانیکردن تۆمەتبارەکە سزا دەدرێت.

دەمیرتاش لە لایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە بە ھاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبار کرابوو. ھاوکات داواکاری گشتیی داوایکردبوو، سزای ١٤٠ ساڵ زیندانی بەسەردا بەسەپێنرێت.

دەمیرتاش لە مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەری ٢٠١٦ەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکراوە.

دەمیرتاش ھەر لە ماوەی زیندانیکردنیدا بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کرد و توانی لە سەدا ٨.٤ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.





ئەم هەواڵە 2176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad