ZNA- ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە بەبەراورد بە وەرزی رابردوو حاڵی یانەی شاھانە لەم وەرزە خراپترە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، دوای تێپەڕی سێ ھەفتە بەسەر یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانی ، زێدان تەنھا توانیوویەتی پێنج خاڵ کۆبکاتەوە و ئەمەش بارودۆخێکی خراپە بۆ یانەی شاھانە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی جۆلین لۆپیتیگی لە دوای سێ ھەفتە یاریکردن نۆ خاڵی کۆکردبووە و بەتەنھا بە جیاوازی گۆڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ دەھات (یانەی بەرشەلۆنەش لەم وەرزە بارودۆخی لە یانەی ریال مەدرید خراپترە)
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە سێ یاری ١٠ گۆڵی تۆمارکرد و تەنھا دوو گۆڵی لێ تۆمارکرابوو، بەڵام لەم وەرزە شەش گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی لێ تۆمارکراوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7525جار خوێندراوەتەوە |