English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران هۆشداری وه‌شاندنی گورزێكی وێرانكه‌ر ده‌دات
2019-09-02 [12:59 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیدەکاتەوە، "تاران گورزێکی وێرانکەر لە ھەر لایەنێک دەوەشێنێت، کە نەیارانی کۆماری ئیسلامی بۆ جەنگ ھان بدات"، دەشڵێت: "٥ سوپای ناوچەکە شانبەشانی ئێران لە دژی دوژمنان دەوەستنەوە، چ لە رووی بیروباوەڕەوە یانیش لەڕووی مەعنەوی".

قادر رەحیم زادە، فەرماندەی بارەگای "خاتم الڕنبیاء" لە سوپای پاسداران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، "حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی رۆڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، بزووتنەوەی "ڕنسار اللە"ـی حوسیش یەک ملیۆن ھاووڵاتی یەمەنی شۆڕشگێڕ لەخۆ دەگرێت و لە رووی بیروباوەڕەوە شانبەشانی ئێران لە رووی نەیاران دەوەستنەوە".

رەحیم زادە ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوەی لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ئێران لە سووریا خەرجی کردووە، بەر لە ھەموو شتێک خزمەتی ئامانجە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرژەوەندەی گەلەکەی دەکات، کە بە بەراورد بەو دەستکەوتە سیاسی، ئەمنی و بەرگرییانەی ئێران بەدەستی ھێناون، بڕێکی یەکجار کەمی خەرج کردووە".

ئەو فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: "تاران بە وڵاتانی دراوسێی راگەیاندووە، ئێران ھەر پێگەیەک دەکاتە ئامانج، کە ھێرشی لێوە بکرێتە سەری"، ئاماژەی بەوەشدا، "لە ھەر جەنگێکدا کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتھەڵگرەکانی دوژمنان و ھاوپەیمانەکانیان دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئێمە، بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکاش لە ناوچەکە دەکەونە بەر ئاگربارانی ئێران".

ئەگەرچی ئەو فەرماندەی سوپای پاسداران لە قسەکانیدا باس لە ٥ سوپای زەبەلاحی ناوچەکە دەکات، بەڵام جگە لە حوسییەکانی یەمەن، سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژە بە ناوی ھیچ ھێزێکی دیکە ناکات، کە پێدەچێت یەکێک لەو ھێزانەی ناوی نەھێناون، حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بن.





ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad