English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان ده‌نێرێته‌ کەنداو
2019-09-02 [01:07 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەریتانیا لە بەرنامەیدایە بۆ چاودێریکردنی کەشتییە بازرگانییەکانی لە کەنداو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنێرێتە ئاسمانی ناوچەکە و چاودێری دۆخی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز بکات.

بەریتانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە کە بەسەر عێراق و سووریا دەسوڕێنەوە، ئەگەر بڕیاری ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئاسمانی گەرووی هورمز بدرێت، پێشبینیدەکرێت جووڵەی ئەو فڕۆکانە بەسەر ئاسمانی عێراق و سووریا کەمبکرێنەوە.

دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتی بەریتانی لەلایەن ئێرانەوە، بەریتانیا کەشتی جەنگی ناردە کەنداو بۆ پارێزگاریکردن لە جوڵە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا. ئێستاش لەڕێگەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە دەیەوێت چاودێری سەر کەشتییەکانی چڕ بکاتەوە.

دین باسیت، فەرماندەی دەریایی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات "دۆخی کەنداو هێشتا نائارامە. نابینین ئێران نیازی هەبێت بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا مامەڵەبکات".

ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەریتانیا بەهەموو شێوازە سەربازییەکان پارێزگاری لە کەشتییەکانی بکات، وەک ئەو فەرماندەیە دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی داوا لە ئێران دەکەین بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە بکات، هێزی شاهانەی دەریایی، کەشتیوانەکانی و هێزەکانی دەریایی کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودان بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانمان لە ئاوەکانی کەنداو". 

بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایانیش ئەگەر هەیە بەریتانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بنێرێتە ئاسمانی ئاوەکانی کەنداو.

 





ئەم هەواڵە 1201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad