English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خلێفی : ھەر یانەیەک نەیماری دەوێت، پێویستە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات 
2019-09-02 [02:03 AM]

ZNA- ھەولێر 




ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی رایگەیاندووە ، ھەر یانەیەک دەیەوێت بۆند لەگەڵ نەیمار مۆربکات پێویستە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ ئامادە بکات . 


لەمیانەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان ، ناسر خلێفی گووتوویەتی : نەیمار دەتوانێت یانەی پاریس سانجێرمان جێ بھێلێت بەڵام بەو مەرجەی گرێبەستەکەی لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت . 

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی لۆباریزیانی فەڕەنسی لە ژمارەی ئەمڕۆی بڵاویکردووتەوە ، بۆندەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گەڕاندنەوە نەیمار بۆ یانەی کەتەلۆنی ، جێگەی رەزامەندی یانەی پاریسی نەبوون ، چونکە یانەی بەرشەلۆنە پارەیەکی ئەوتۆی لەبەردەست نەبوو بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە نەیمار پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەکرد بۆ ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان جێ بھێلێت و بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام خلێفی نەچووە ژێر باری پاڵەپەستۆکان و ئامادە نەبوو وا بە ئاسانی دەست بەرداری نەیمار بێت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad