English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەحرەین داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان جێ‌‌بهێڵن
2019-09-02 [02:44 AM]

​ZNA - هەولێر


بەحرێن داوا لە ھاووڵاتییانی دەكات بە زووترین كات لوبنان جێبھێڵن و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوا لە ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆردومانەكانیان بوەستێنن.

لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن ئاماژەی بەوە كردووە، داوا لە تەواوی ئەو ھاووڵاتییانەیان دەكەن كە لە لوبنانن، پێویستە بە زووترین كات ئەو وڵاتە جێبھێڵن، چونكە روودا و پێشھاتە ئەنمنییەكان وا دەخوازن كە ھەموو لایەكمان ئامادەییمان ھەبێت و ئاگاداربین.

ھەر لەوبارەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ھەریەك لە ئیسرائیل و لوبنان دەكات، بۆمبابارانەکان بوەستێنن و پابەندی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بن.

ئەوەش دوای ئەوە ھات، كو دوێنێ حزبوڵلای لوبنان ئیسرائیلی بۆمباباران كرد و ئیسرائیلیش وەڵامی بۆردومانەكانی دایەوە. ئەمرۆش دۆخی سنووری نێوانیان ئارامە و ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەمرۆ ھیچ ئاڵۆزییەك لە ئارادا نییە.





ئەم هەواڵە 1348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad