English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیس خەزعەلی داوا لە حکومەت دەکات لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی بڵاو بکاتەوە
2019-09-02 [02:47 AM]

ZNA - هەولێر


قەیس خەزعەلی داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە ھێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی بڵاوبكاتەوە و ئەمریكا و ئیسرائیلیش بەو ھێرشانە تۆمەتبار دەكات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی گروپی عەسائیب ئەھلولحەق، داوای لە حكوومەتی عێراق و عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتیی ھیزە چەكدارەكان كردووە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ھێرشەكانی سەر كۆگاكانی حەشدی شەعبی بلاوبكاتەوە. جەختیشی كردووەتەوە كە عێراقییەكان توانایان ھەیە بەرگری لە شكۆیان بكەن بەرامبەر داگیركاران.

خەزعەلی ھێرشی توندیش دەكاتە سەر ئەمریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو بە تایبەت سعوودیە و ئاماژە بەوە دكەات، مەرجەعیەتی دینی و حەشدی شەعبی و ئێران ھاوبەشی راستەقینەن لە سەركەوتن بەسەریاندا. ئاماژە بەوەش دەكات، بەھۆی ھێرشكردنە سەر كۆگاكانی حەشدی شەعبی ناوچەكە بە دۆخێكی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەمریكا و ئیسرائیلیش بەو ھێرشانە تۆمەتبار دەكات.





ئەم هەواڵە 6727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad