ZNA - هەولێر
دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان نووری مالیکی جێگری سەرۆککۆماری عێراقە.
عالیە نووسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە جێگری سەرۆککۆماری عێراقە.
گوتیشی، سەرۆککۆمار بە دیارینەکردنی جێگرانی پێشێلی دەستووری کردووە، چونکە بەپێی دەستووری عێراقی سەرۆککۆمار زیاتر لە جێگرێکی دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆککۆمار ئەوەی پشتگوێخستووە، کە دەبێت زیاتر لە جێگرێک بۆخۆی دیاریبکات.
پێشتر مالیکی رایگەیاندبوو، ئەو چاوەڕێیە سەرۆککۆمار بڕیارێک دەربکات و وەکو جێگری خۆی دیاریبکات، بۆیەش ئامادە نییە وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسای بخوات.
ئەم هەواڵە 6823جار خوێندراوەتەوە |