English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
2019-09-02 [08:11 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێکەوتى ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێک سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ. ع. م. ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوى (ڕ. ر. ک) لەبەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسى ناوبراو خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزمونە گشتیەکانى پۆلى ١٢ دا گزى (قۆپیە)ى کرووە، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێراى ئەمە پۆلیسى ناوبراو هەڕەشەى لە چەند مامۆستایەکى دیکە کردووە کە چاودێرى هۆڵ بوون لە قوتابخانەى سەگرمە، بەرێز وەزیرى پەروەردە لە ساتە وەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد، هەروەها داواى لە جەنابى وەزیرى ناوخۆ کرد ریکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر، بەڕێز جەنابى وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد کە پۆلیسى ناوبراو دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا، پێش ئەوەیش بەرێز دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە پەیوەندى بە بەڕێز (د.هەڤال ئەبو بەکر)ەوە کرد وەک سەرۆکى لیژنەى ئەمنى و سەرۆکى یەکەى کارگیرى پارێزگاری سلێمانى دەربارەى ئەم کەیسە، هەروەها بەرێز وەزیرى پەروەردە فەرمانى کرد بە بەڕێزان (م. دڵشاد عمر)کە بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و (م. عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كەپێویستە ڕۆژی سێشەمە هەستن بە تۆمارکردنى سکالا بەرامبەر پۆلیسەکە و بەرێز وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار. سەرجەم مامۆستایانى بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبین.





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad