English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری وورد لەسه‌ر پلە بەرزكردنەوەی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ
2019-09-03 [06:01 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی باڵای پۆلیس باس لە پلەبەرزكردنەوەی پۆلیس و دامەزراندنی پۆلیسی تازە دەكات و ئاشكرای دەكات ئەو مفەوەزانەی دەرچووی كۆلیژن دەكرێنە ئەفسەر.

لیوا بەختیار بابان بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: " بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ لیژنیەك پێكهاتووە، بۆ دیراسەتكردنی كردنەوەی خول بۆ ئەو مفەوەزانەی بڕوانامەی كۆلیژیان هەیە تاوەكو پلەكانیان بەرزبكرێتەوە بۆ ئەفسەر".

بابان ئه‌وه‌شی گوت:  ئەوانە مافی خۆیانە خولیان بۆ بكرێتەوە و ببنە ئەفسەر، بەڵام ئەوە كارێكی ئاسان نییە چونكە پێویستی بە داهاتێكی زۆر هەیە، لەو چەند ساڵەی رابردووش حكومەت بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە خولیان بۆ بكاتەوە، هه‌روه‌ها لەرووی دارایش پلەبەرزكردنەوە تێچوو و باگرانی دەخاتە سەر حكوومەت، بۆیە دیراسە و لێكلۆڵینەوە دەكرێت، هەوڵ دەدەین كۆمەڵێك لەو پۆلیسانەی بڕوانامەیان هەیە و بڕوانامەكانیشیان خزمەتی پۆلیس دەكات بخرێنە نێو خول ".

بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە: ئامانجیان ئەوەیە ئەو مفەوەزانەی دەرچووی كۆلیژی چوارساڵین و خزمەتیان هەیە ئەوانە خولی ئەفسەری باڵایان بۆ بكرێتەوە،" ئەوانەی بڕوانامەیان نەبێت یان بڕوانامەكانیان لە خوار كۆلیژ بێت جارێ خولیان بۆ ناكرێتەوە و پلەكانیان ناگۆڕدرێت".

ئاشكراشی كرد چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو ناوەڕاستی ئەو مانگە دوای گەڵاڵەكردنی چەند خاڵێك بڕیار بۆ ئەو بابەتە دەربكرێت و ئەو كەسانە دەستنیشان بكرێن كە خولیان بۆ بكرێتەوە و پلەیان پێ بدرێت.

بابان، ئاماژەی بەوەشدا پێویستیان بە خولی زۆر هەیە چونكە رۆڵی پۆلیس زۆر فراوان بووە، بنكە و بەرێوەبەرایەتی زۆر كراونەتەوە و كارەكان فراوان بوونە ئەو شوێنانەش پێویستیان بە كارمەند و پۆلیس و ئەفسەری لێهاتوو هەیە.

بۆ دامەزراندنی پۆلیسی تازە لیوا بەختیار ده‌ڵێت:" ئەگەر كردنەوەی دەرگای دامەزراندن زەحمەت بێت ئەوە ئومێد هەیە و شتێكیش كراوە بۆ ئەوەی لە جێگە دانان بكرێتەوە، واتا لە شوێنی ئەوانەی وازیان هێناوە یان لادراون یان خانەنشین كراون خەڵكی تازە دابمەزرێت".

سەبارەت بەو پۆلیسانەی پلەیان بەرزكراوەتەوە و مووچە زیادەكانیان بۆ خەرج نەكراوە گوتی:" خەریكی ئەوەین لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی ئەوانەی پلەیان پێ دراوە و جیاوازی مووچە و پلەكەیان پێ نەدراوە بۆیان خەرج بكرێت".

بەپێی زانیاریەكان زیاتر لە 5 هەزار مفەوەزی پۆلیس كە دەرچووی كۆلیژن 8 ساڵە چاوەڕوانی خول دەكەن.

 

 





ئەم هەواڵە 7120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad